ChaiXana - چایخانە
١٠ یاری ئۆنلاین بە کوردی، ئۆکەی، دۆمینە، تاوڵە، شەتڕەنج، بلیارد و زیاتر
✓Kiểm tra tương thích trên thiết bị của bạn
- 0
- ダウンロード数
- 81
- レビュー
- v1.2.9
- 最新バージョン
ダウンロード
ChaiXana - چایخانە のスクリーンショット
スワイプして見る
ChaiXana - چایخانە について
چایخانە، شوێنی یاری و کۆبوونەوە
چایخانە کۆمەڵێک یاریی تەختەیی و پوولییە بە شێوازی خۆمان، ئۆنلاین و بە زمانی کوردی. لەگەڵ هاوڕێکانت یاری بکە یان بەرامبەر یاریزانانی تر لە هەموو شوێنێک، پلەکەت بەرز بکەرەوە و ناوت بخەرە سەرەوەی لیستەکە لە ڕیزبەندی
١٠ یاری لە یەك بەرنامەدا
ئۆکەی یاسای جیاواز، هەولێر ،سلێمانی ، دهۆك و کەرکوك، هەر یەکەیان بە یاسای خۆی. داگرتن، کۆنکان، فول، جەمع و غەربەت. ١ بەرامبەر ١ یان ٢ بەرامبەر ٢ بە هاوبەشەوە.
دۆمینە - عدل دۆمینەی کلاسیک، ١ بەرامبەر ١ یان ٢ بەرامبەر ٢. قەپات و نیمە و هەموو ئەو یاسایانەی لێی ڕاهاتوویت.
غارە دۆمینەی خاڵدار. هەر کاتێک کۆی سەرەکان بۆ پێنج دابەش بێت، خاڵ وەردەگریت.
ئەزنیف شێوازی خۆمانەی ئەزنیف، ١ بەرامبەر ١ یان ٢ بەرامبەر ٢.
تاوڵە تاوڵەی ڕەسەن، ١ بەرامبەر ١. زار هەڵبدە، پوولەکانت بجوڵێنە و پێش بەرامبەرەکەت دەریان بکە.
دامە دامەی کلاسیک بە یاسای گرتنی ئیجباری.
شەتڕەنج شەتڕەنجی تەواو لەگەڵ کاتی نۆرە.
لودۆ لودۆی خێرا، ١ بەرامبەر ١، و ٢ بەرامبەر ٢ ، شەش پوولەکەت دەردەکات و دووبارە زارت پێدەدات.
مار و پەیژە تەختەکە هەموو یارییەک بە شێوەیەکی نوێ دروست دەبێت، بۆیە دوو یاری وەک یەک نابن.
بلیارد بلیاردی ٨ تۆپی، ١ بەرامبەر ١. ئاراستە و هێز دیاری بکە و تۆپەکە بخەرە کونەوە.
پلەبەندی هەر یارییەک ڕیزبەندی خۆی هەیە، لە برۆنز تا دایمەند. لە هەر وەرزێکدا خاڵ کۆبکەرەوە، سەرکەوتن بکە بە پلە و لە کۆتایی وەرزدا سێ یاریزانی سەرەوە خەڵات وەردەگرن.
کڵان کڵانی خۆت دروست بکە یان بچۆ ناوکڵانێکەوە. لەگەڵ ئەندامەکان خاڵ کۆبکەرەوە، ئاستیکڵان بەرز بکەرەوە و ڕکابەری لەگەڵ کڵانەکانی تر بکە.
تۆرنمێنت تۆرنمێنتی ڕێکخراو بە خەڵاتەوە. خۆت تۆمار بکە، لە قۆناغەکاندا تێپەڕە و ناوت لە کۆتاییدا بێت.
باتڵ پاس هەر وەرزێک ئەرکی هەفتانەی نوێ. یاری بکە، ئەرکەکان تەواو بکە و خەڵاتی تایبەت وەربگرە.
ژووری تایبەت ژووری خۆت دروست بکە، وشەی نهێنی دابنێ و تەنها هاوڕێکانت بانگهێشت بکە. ڕێکخستنی یارییەکە خۆت دیاری دەکەیت.
چات و دەنگ چاتی گشتی، چاتی ناو یاری، ئیمۆجی و دیاری. دەنگی ڕاستەوخۆش هەیە بۆ ئەوەی لە کاتی یاریدا قسە بکەیت.
هاوڕێکان هاوڕێ زیاد بکە، ببینە کێ ئۆنلاینە، بانگهێشتیان بکە یان سەیری یارییەکانیان بکە.
شۆپ ڕەفە، چوارچێوەی وێنە، تەختە، پوول و زۆر شتی تر. شێوازی خۆت دیاری بکە.
خەڵاتی ڕۆژانە هەر ڕۆژێک خەڵاتت بۆ هەیە. بەردەوام بە و خەڵاتی گەورەتر وەربگرە.
زمانەکان کوردی سۆرانی، کوردی بادینی، عەرەبی و ئینگلیزی.
چایخانە بەخۆڕایی دایبەزێنە و دەستپێبکە
- ↗١٠ یاری ئۆنلاین بە کوردی، ئۆکەی، دۆمینە، تاوڵە، شەتڕەنج، بلیارد و زیاتر
v1.2.9 の新機能
- このリリースの変更履歴はありません。
Review for ChaiXana - چایخانە
9.7/10 from 81 reviews
ChaiXana - چایخانە の旧バージョン
KHÁM PHÁ RIÊNG CHO BẠN
Cá nhân hóa có kiểm soát
Lịch sử được lưu trong trình duyệt; server chỉ xử lý tín hiệu đã giới hạn để trả gợi ý và không lưu hồ sơ cá nhân.Đang nhận diện Android và ABI từ trình duyệt…
Phổ biến tại quốc gia của bạn
Xu hướng theo khu vực đã chọn.
Tiếp tục khám phá
Dựa trên app và danh mục bạn vừa xem.
ChaiXana - چایخانە
類似アプリ
ボード
Freebloks 3D
Sascha HlusiakBoard
Nomad Color By Number Games
LoveColoring Gameボード
Cờ Úp Khó Nhất - Cờ Úp Offline
hihuc.comBoard
Cross Stitch Color by Number
TIG STUDIO VNボード
Wonder Tales Coloring Book
LoveColoring Gameパズル
Bible Color Paint By Number
Art Coloring GroupBoard